کەشوهەوای هەرێم گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

هەواڵ / کوردستان :: 21/09/2018‌ :: 9774‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە و بەرپرسی بەشی پێشبینی لە كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم دەڵێت: "پلەكانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە".

بژار ئەكڕەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ هەینی 21ی ئەیلول بە دواڕۆژی راگەیەند: لە 23ی ئەم مانگەوە پلەكانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەرپرسی بەشی پێشبینی لە كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم باسی لەوەشكرد، كە پلەكانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە لە وەزری پایزدا پلەكانی گەرما لە دەوروبەری 35 پلە دەبێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure