كۆمسیۆن لەسەر گواستنەوەی سندوقه‌كان و كارتی دەنگدان رونكردنه‌وه‌ دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 21/09/2018‌ :: 2157‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رونكردنەوە لەسەر چۆنێتی گەڕاندنەوەی سندوقه‌كان و مۆر و كارتی دەنگدان بۆ كۆگای پارێزگا دەدات لەگەڵ چوونی نوێنەری كیانە سیاسییەكان.


ئیسماعیل خورماڵی، ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیەند: پاش كۆتاییهاتنی دەنگدان و جیاكردنەوەو هەژماركردنی دەنگەكان، رێكخەری بنكە كەرەستە هەستیارەكان (سندوقەكانی دەنگەكان و مۆر و فۆرمی ئەنجامەكان و زەرفەكان...هتد) راستەوخۆ دەخاتە ناو ئۆتۆمبیلێكەوەو دەگوازێتەوە بۆ كۆگای پارێزگا.

وتیشی : "كۆمسیۆن ئەو ئۆتۆمبیلانە دابیندەكات و پێویستە ئۆتۆمبێلەكانیش بەشێوەیەك بن جیگای رێكخەر، كەل و پەلەكان، بەرپرسی وێستگەكان و پۆلیسی بنكەكان ببێتەوە".

سەبارەت بە نوێنەی قەوارە سیاسییەكانیش خورماڵی وتی: "نوێنەری قەوارە سیاسییەكان دەتوانن بە ئۆتۆمۆبێلی خۆیان یاوەرییان بكەن تا كۆگای پارێزگا و وەرگرتنی كەلوپەلەكان لەلایەن كۆگاوە".

هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە (30ی ئەیلول) ئەنجامدرێت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure