هه‌نارده‌ى كاڵاوشمه‌كى ئێران بۆ ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ى 37.8% زیادیكردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 21/09/2018‌ :: 214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
فه‌رمانگه‌ى گومرگى ئێران ئاشكراى كرد، له‌ پێنج مانگى رابردوودا، به‌به‌هاى 45 ملیۆن و 110 هه‌زار و 383 دۆلار كاڵاوشمه‌ك هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كراوه‌، به‌به‌راورد به‌هه‌مان ماوه‌ى ساڵى رابردووش به‌ڕێژه‌ى 37.8% زیادیكردووه‌. 


له‌ راپۆرتێكدا، كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى "ئیرنا"ى ئێرانى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، فه‌رمانگه‌ى گومرگى ئێران رایگه‌یاندوه‌: كێشى ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ى هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كراوه‌ 2 هه‌زار و 487 ته‌ن بوو، به‌به‌راورد به‌هه‌مان ماوه‌ى ساڵى رابردوو به‌ڕێژه‌ى 60% زیادیكردووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ى هه‌نارده‌كراوه‌ بریتیه‌ له‌ برباریس، زه‌عفه‌ران، ناوكى فستق، فه‌رش.

سه‌باره‌ت بە هاورده‌ش له‌ ئه‌مریكاوە، فه‌رمانگه‌ى گومرگی ئێران ده‌ڵێت: "به‌به‌هاى 41 ملیۆن و 275 هه‌زار و 471 دۆلار كاڵاوشمه‌ك هاورده‌ كراوه‌، كاڵاكانیش، تۆوى به‌روبورمى كشتوكاڵى، سه‌ماد، ئامێر و كه‌لوپه‌لى پزیشكى بووه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure