ئاین راده‌كێشرێته‌ ناو بانگه‌شه‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 20/09/2018‌ :: 196‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێت و ناونیشانى بابه‌ته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى ئه‌یلول.

كوردستانى نوێ:
- ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى د. به‌رهه‌م-ى وه‌كو كاندیدى یه‌كێتى ده‌ستنیشانكرد بۆ سه‌رۆك كۆمارى
- یه‌كخستنى هه‌وڵه‌كان و په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ
- (ده‌) رێنمایى سۆفى كینسڵا له‌باره‌ى رۆمان نووسینه‌وه‌
- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ته‌وژمێكى ئاواره‌بوونى گه‌وره‌ له‌ ئیدلیب دروست ده‌بێت
  * مه‌ترسى روودانى تاوانى جه‌نگیش هه‌یه‌
- ئیسرائیل فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شق بۆردومان ده‌كات
- نه‌وت و توانا موشه‌كییه‌كان و دۆسێى سوریا له‌ سیاسه‌ته‌كانى ئێراندا
  * خۆى بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئاماده‌كردووه‌
- ئه‌نقه‌ره‌ هاوڵاتییه‌كى بریتانى به‌ حه‌وت ساڵ زیندانى سزا ده‌دات
  * دژى داعش بووه‌ و لاى توركیا تیرۆریسته‌

خه‌بات:
- پارتى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كاندیدى خۆى ده‌بێت
- دكتۆر به‌شیر حه‌داد: ناوى هیچ به‌ربژێرێك بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار نه‌نێردراوه‌ته‌ په‌رله‌مان
- سێ كۆڵبه‌رى تر به‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران كوژران و برینداربوون
- له‌مه‌ودوا به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریى بازرگانیى پارێزگاكان چاودێریى فرۆشتنى گۆشتى سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كه‌ن
- هه‌ولێر .. دۆزینه‌وه‌ى ئێسكه‌په‌یكه‌رى مرۆڤى نیانده‌رتاڵ له‌ ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر
  * شوێنه‌وارناسان: به‌م نزیكانه‌ نهێنى مه‌زن له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى ئاشكرا ده‌كه‌ین

هاوڵاتى:
- ئاین راده‌كێشرێته‌ ناو بانگه‌شه‌وه‌
- كارنامه‌ى سیاسى لیسته‌كان له‌یه‌كتره‌وه‌ نزیكن
- ده‌نگ بده‌م هه‌ر وه‌ى، ده‌نگ نه‌ده‌م هه‌ر وه‌ى
- ره‌چاوكردنى پرسى ژینگه‌ له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان
- كاریگه‌رى فلێكس له‌سه‌ر ژینگه‌
- وه‌رگێڕى هه‌زارو یه‌ك وشه‌: وه‌رگێڕ شایه‌نى لێپێچینه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن خودا و خه‌ڵكیشه‌وه‌

هه‌ولێر:
- ده‌یان چاودێرى وڵاتان ناویان بۆ چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردن تۆمار كردووه‌





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure