دواین نرخه‌كانى دۆلار و تمه‌ن و لیره‌

هەواڵ / ئابوری :: 20/09/2018‌ :: 6439‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20 ی ئه‌یلولی 2018 له‌ کاتی داخستنی بازاڕى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار داده‌به‌زێت و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانى، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى، 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلا به‌ 121.200 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك بەرز بۆوە و  له‌ داخستنى بازاردا دۆلارێك به‌ 13550 تمه‌ن بوو، لەکاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13700 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

به‌هاى به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ بازاڕه‌كانى تاراندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار  جۆرێك له‌ سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و  دۆلارێك  به‌ 14530 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا .

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 200 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 100 دینار بوو.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.370.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.355.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.420.000 تمه‌ن.
- بازاڕه‌كانى تاران 100 دۆلار = 14.530.000 تمه‌ن 

 - به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 631 لیره‌.
- دوێنێ ئێواره‌ به‌كاتى داخستن: 100 دۆلار به‌ 644 لیره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure