ڕاپەڕین؛ وەرگرتنی کارمەندی خۆبەخش لە بنکە تەندروستییەکان راگیرا

هەواڵ / کوردستان :: 20/09/2018‌ :: 738‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت: داواکاری بۆ دەوامکردنی کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی وەرناگیرێت" بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕینیش دەڵێت "هۆکاری بڕیارەکە زۆربوونی ژمارەی خۆبەخشانە".


تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین بە دوڕۆژی راگەیاند: لەئێستادا ژمارەیەکی زۆری کارمەندی تەندروستی بەشێوەی خۆبەخش لە بنکە تەندروستییەکانی دەڤەری ڕاپەڕین دەوام دەکەن و داواکارییەکی یەکجار زۆریش لەلایەن دەرچووە دانەمەزراوەکانەوە کراوە کە دەیانەوێت وەک خۆبەخش لەناوەندە تەندروستییەکان دەوام بکەن .

وتشی: "بۆ ئەوەی قەڕەباڵغی و لۆدی کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە بنکە تەندروستییەکان دروستنەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەڕین و بەڕێوبەرایەتییەکەیان بڕیاردراوە وەرگرتنی کارمەندی خۆبەخش بەشێوەیەکی کاتی ڕابگیرێت".

باسی لەوەشکرد: ئەو کارمەندە خۆبەخشانەی لە بنکە تەندروستییەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین دەوامدەکەن، لەژێر چاودێری کارمەندی تەندروستی و پزیشکان کارەکانیان ئەنجامدەدەن بۆ ڕێگریی لە ڕوودانی هەڵەی پزیشکی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure