ترامپ هەڕه‌شەی سەپاندنی زیادكردنى باجی گومرگی له‌ چین دەكات

هەواڵ / ئابوری :: 19/09/2018‌ :: 149‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ زیادكردنى گومرگ له‌ هاورده‌ى له‌ وڵاتى چینه‌وه‌، سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى زیادكردنى باجى گومرگ له‌و وڵاتانه‌ ده‌كات، كه‌ مامه‌ڵه‌ى بازرگانى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ناكه‌ن.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا لە تویتێكدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵاتى تویته‌ر ڕاگەیاند: "زیادكردنى گومرگ پێگه‌ى ئه‌مریكا له‌ دانوستاندنه‌كاندا بەهێزكرد، ملیاران دۆلار  هاتنه‌ وڵاته‌كه‌مان و هه‌لى كاریان ره‌خساندوە، ئه‌گه‌ر وڵاتان رێككه‌وتنێكى هاوسه‌نگمان له‌گه‌ڵ واژۆنه‌كه‌ن باجیان له‌سه‌ر زیادده‌كه‌ین". 

لەلایەكی ترەوە" لارى كۆدلۆی" ڕاوێژكاری سه‌رۆك تره‌مپ له‌ كۆشكى سپى رایگه‌یاند :" ئەمریكا وڵاتێكی كراوەیە بەرامبەر جیهان دەتوانن لەسەر مێزی گفتوگو دانیشن لەگەڵمان، پێویستیشە چین به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا سازشى زیاتر بكات".

هاوكات  "خینگ شوانگ" وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیه‌ندراوێدا دەڵێت: " ئه‌گەر ئەمریكا باجی زیاتر بسەپێنێتە به‌سەر شتومەك و كاڵاكانمان، ئێمەش بەرپەرچدانەوەمان دەبێت، لە بەرژەوندی وڵاتەكەمان هەمان كاردانەوە دەكەین".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure