كۆریاى باكور ره‌زامه‌ندى نیشاندا توانا موشه‌كى و ئه‌تۆمییه‌كانى له‌ناوبه‌رێت

هەواڵ / جیهان :: 19/09/2018‌ :: 229‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى كۆریاى باشور ئاشكرایكرد، كۆریاى باكور ره‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى پشكنەره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دامه‌زراوه‌ موشه‌كى و ئه‌تۆمییه‌كانى هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و له‌ناوى ببات، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌تۆمى "یوننجی بون"  دابخات، ئه‌گه‌ر ولایه‌ت یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا بڕیاره‌كانى خۆى جێبه‌جێ بكات.


مون جی ئان، سه‌رۆكى كۆریاى باشور، دواى دیدارى له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆكى كۆریاى باكور، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى ئه‌یلول، له‌ كۆنگریه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هه‌ردوو كۆریا رێككه‌وتن كه‌ نیمچە دورگه‌ى كۆریا بكرێته‌ خاكى ئاشتى و له‌ جه‌نگى ئه‌تۆمى داماڵدرێت و مه‌ترسى  چه‌كى ئه‌تۆمى تێدا نه‌مێنێت".

كیم، له‌ كۆنگره‌ رۆنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاشكرایكرد، له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا سه‌ردانى كۆریاى باشور ده‌كات.

هاوكات دواى راگه‌یاندنه‌كه‌ى هه‌ردوو كۆریا، دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ له‌ تویتێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویه‌تى " كیم جۆنگ ره‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ له‌لایه‌ن پشكنەره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاودێرى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى بكرێت و چیتریش تاقیكردنه‌وه‌ى مۆشه‌كى ئه‌تۆمى ئه‌نجام نادرێت".  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure