ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى فڕۆكه‌ گرانبەهاكه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / جیهان :: 19/09/2018‌ :: 1007‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆك كۆمارى توركیا بێده‌نگى خۆى شكاند له‌باره‌ى ئه‌و هه‌ڵایه‌ى به‌مدواییه‌ به‌هۆى وه‌رگرتنى فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت، به‌ به‌هاى 500 ملیۆن دۆلار، كه‌وته‌وه‌ و له‌لایه‌ن ته‌میم بن حه‌مه‌د،ى میرى قه‌ته‌ره‌وه‌ پێشكه‌شیكرا.


ئه‌مه‌ش بۆ ره‌وینه‌وه‌ى نیگه‌رانى جه‌ماوه‌ر و ئه‌و ره‌خنانه‌ى له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ فڕۆكه‌كه‌ روبه‌ڕووى بوه‌وه‌، كه‌ له‌ جۆرى بۆینگ 747 و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا وتى: "ئه‌وه‌ دیارییه‌ و هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كى له‌ به‌رامبه‌ردا نه‌داوه‌". 

ئه‌رۆغان، كه‌ بڕیاره‌كه‌ى له‌باره‌ى قبوڵكردنى فڕۆكه‌یه‌كى نایاب و گرانبه‌ها له‌لایه‌ن میرى قه‌ته‌وه‌ نیگه‌رانى به‌رهه‌ڵسكارانى لێكه‌وته‌وه‌، له‌كاتێكدا وڵاته‌كه‌ى روبه‌ڕووى گرفتى ئابورى بوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌شى وت: "فڕۆكه‌كه‌ دیارییه‌ بۆ ده‌وڵه‌تى توركیا، نه‌ك بۆ ئه‌و به‌تایبه‌تى".

دوپاتیشیكرده‌وه‌: میرى قه‌ته‌ر فڕۆكه‌كه‌ى "به‌خشیوه‌ته‌" توركیا پاش ئه‌وه‌ى زانیویه‌تى كه‌ گرنگى به‌ كڕینى داوه‌ و ئاماژه‌شیدا به‌ به‌هاى فڕۆكه‌كه‌ كه‌ نزیكه‌ى 500 ملیۆن دۆلاره‌.

هه‌روه‌ك په‌یمانى ئه‌وه‌شیدا ئه‌وانه‌ى پاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ فڕۆكه‌كه‌ى "بۆ خۆى كڕیوه‌" بداته‌ دادگا و وتى: "سكاڵایان له‌ دژ به‌رزده‌كه‌مه‌وه‌ و ژیانیان له‌ دادگاكاندا به‌ سكه‌خشێ به‌سه‌رده‌به‌ن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، فڕۆكه‌كه‌ ئێستا سه‌رله‌نوێ بۆیه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و ته‌نها به‌ ته‌واوبوونى "گه‌شتى پێده‌كه‌ین. به‌ڵام به‌ فڕۆكه‌یه‌ك كه‌ خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ى كۆمارى توركیایه‌... نه‌ك فڕۆكه‌ى من".

پێشتر رۆژنامه‌ى حورییه‌ت رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ گواستنه‌وه‌ى 400 سه‌رنشین به‌كاردێت، ده‌ستكارى كراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى ته‌نها 76 كه‌س.

فڕۆكه‌كه‌ حه‌وت ژورى نوستن و دوو هۆڵى پێشوازى له‌خۆده‌گرێت، سێ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا به‌ نرخى نزیكه‌ى 400 ملیۆن دۆلار خرابوه‌وه‌ روو و دواتر قه‌ته‌ر له‌ ساڵى 2015 كڕییه‌وه‌.

چوارشه‌ممه‌ى رابردووش فڕۆكه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌سته‌نبوڵ و روبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى جۆراوجۆر بوه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ توركیا به‌ده‌ست چه‌ندین گرفتى ئابورى جۆراوجۆره‌وه‌ له‌ رووى به‌هاى دراو و هه‌ڵاوسان ده‌ناڵێنێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure