سلێمانی: جۆرێك نۆکی لەکیسنراو لەناودەبرێت

هەواڵ / ئابوری :: 19/09/2018‌ :: 688‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محەمەد
به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر نۆكی له‌ كیسنراودا ده‌گرن و له‌ناوده‌برێت.

به‌روار محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بەدواڕۆژی رایگه‌یاند: "به‌هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان‌ له‌‌ كۆگایه‌كی شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ سه‌د كارتۆن نۆكی له‌ كیسنراودا گرت"‌‌.

وتیشی: "رۆژانه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زار و پسپۆڕه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كرێت کە له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێن، له‌ هه‌بونی خۆراك و ماده‌ی خراپ و به‌سه‌رچودا شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزاده‌كرێنه‌وه‌".‌

ئاماژەی بەوەشدا "نۆكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌جۆری (ره‌نو)ه، بڕه‌كه‌ی حه‌وت سه‌د و 70 كیلۆگرامه و به‌هۆی هه‌ڵهێنانی مێشوله‌وه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه"‌‌.‌‌

ژ . م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure