دوو هاوسه‌ر گۆڤارى (تایم) به‌رامبه‌ر 190 ملیۆن دۆلار ده‌كڕن

هەواڵ / جیهان :: 18/09/2018‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى (میردیس كۆربۆره‌یشن) خاوه‌نى گۆڤارى (تایم)ى ئه‌مریكى رایگه‌یاند: مارك بنیوف-ى خاوه‌نى گروپى (سیلزفۆرس دۆت كۆم) و لین-ى هاوسه‌رى ده‌بنه‌ خاوه‌نى گۆڤاره‌كه‌ له‌ گرێبه‌ستێكدا به‌ به‌هاى 190 ملیۆن دۆلار.


رۆژنامه‌ى (ووڵ ستریت جۆرناڵ) رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڤاره‌ هه‌واڵییه‌ زۆر به‌ناوبانگه‌ به‌ نرخى 190 ملیۆن دۆلار فرۆشرا به‌ مارك و خێزانه‌كه‌ى و پڕۆسه‌ى فرۆشتنه‌كه‌ نزیكه‌ى مانگێكى خایاندووه‌.

لاى خۆیانه‌وه‌ كڕیارانى گۆڤاره‌كه‌ رایانگه‌یاند: "خۆشحاڵین كه‌ گرنگترین كۆمپانیای راگه‌یاندنى گرنگ و به‌ناوبانگ له‌ جیهان بكڕین و گۆڤارى (تاییم) هه‌میشه‌ سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕپێكراوه‌ له‌ جیهاندا".

هاوكات ئاژانسى بلۆمبرغ ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كۆمپانیای (سیلزفۆرس)ه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو بنیوف كه‌ سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیه‌كه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى سه‌روه‌ته‌كه‌یان به‌ 6.5 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure