کەرکوک: بۆردومانی چەند حەشارگەیەکی داعش کرا

هەواڵ / کوردستانی :: 18/09/2018‌ :: 545‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەمڕۆ سێشەممە، لە قەزای حەویجەی سەر بەپارێزگای کەرکوک، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپراسیۆنێکیان بۆ سەر چەند حەشارگەیەکی داعش ئەنجامدا.


سەرچاوەیەک لەحەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێشەممە بەدواڕۆژی وت: "دوای دوو رۆژ لەچاودێریکردنی جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەناوچەی فەتحە، هێزە ئەمنییەکان ئۆپراسیۆنێکیان لەناوچەکە ئەنجامدا".

وتیشی: "لەسەرەتای ئۆپراسیۆنەکە بەهۆی تەقینەوەی چەند بۆمبێکی چێندراو ناچاربووین داوای پاڵپشتی هێزی ئاسمانی بکەین، بەهۆی بۆردومانەکانیشەوە 6 چەکداری داعش کوژراون".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure