عه‌بادى: ده‌ستێوه‌ردانى لایه‌نه‌كان له‌ ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت كارێكى ره‌تكراوه‌یه‌

هەواڵ / عێراق :: 18/09/2018‌ :: 483‌ جار بینراوە
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ستێوه‌ردانى لایه‌نه‌كان له‌ بڕیاره‌كانى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه‌ و داواشده‌كات: په‌له‌بكرێت له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ.


حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى ئه‌یلولى 2018 له‌میانه‌ى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى خۆیدا رایگه‌یاند: ده‌ستێوه‌ردانى پارته‌ سیاسیه‌كان له‌ سه‌ربه‌خۆیى بڕیارى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت كارێكى ره‌تكراوه‌یه‌.

عه‌بادى داواشى له‌ به‌رپرسان كرد "موجامه‌له‌ له‌سه‌ر حسابى به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتى نه‌كه‌ن".

داواشى له‌ كوتله‌ سیاسیه‌كان كرد په‌له‌بكه‌ن له‌ هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ به‌پێى واده‌ ده‌ستورییه‌كان.

سه‌رۆك وه‌زیران وتیشى: "به‌وپه‌ڕى توانا و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتمانه‌وه‌ كارده‌كه‌ین تا راده‌ستكردنى به‌رپرسیارێتى به‌ حكومه‌تى نوێ".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure