كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر ئاشكراكرا

هەواڵ / کوردستان :: 18/09/2018‌ :: 52812‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دابه‌شده‌كرێت.

هه‌مزه‌ خۆشناو، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ سبه‌ى  چوارشه‌ممه‌ 19ى ئه‌یلول، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دابه‌شده‌كرێت.

به‌پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى دارایى، مانگانه‌ لیستى دابه‌شكردنى مووچه‌ بڵاوناكرێته‌وه‌، به‌ڵكو رۆژانه‌ له‌رێگه‌ى گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure