به‌بڕى زیاتر لە 200 ملیۆن دینار پردى تانجه‌رۆ نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 18/09/2018‌ :: 610‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌بڕى زیاتر لە 200 ملیۆن دینار پردى تانجه‌ڕۆ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانى به‌ستنه‌وه‌ى شارى سلێمانى به‌ ناوچه‌ى قه‌ره‌داغ نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌.


به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى پارێزگارى سلێمانى كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ دوارۆژ نێردراوه‌ـ تیایدا هاتووه: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی بودجەی پێویست بۆ نوێکردنەوەی پردی تانجەرۆ تەرخاندەکات كه‌ بڕه‌كه‌ی (200.742.120 دوو سەد ملیۆن و حەوت سەدو چل و دوو هەزار و سەدو بیست دینار) بۆ چاککردن و نوێکردنەوەی پردەكه.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: كه‌ پرۆژه‌كه‌ بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیەوە جێبەجێدەکرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure