حکومەتی عێراق دەسەڵاتی دامەزراندنی یەکەمەکان دەداتە وەزارەتی خوێندنی باڵا

هەواڵ / عێراق :: 18/09/2018‌ :: 2698‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا دەسەڵاتی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاكان دەداتە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەمەش سەرجەم یەکەمەکانی زانکۆ دادەمەزرێن.


ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئەیلولی 2018 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا حەیدەر عەبادی  دەسەڵاتی دامەزراندنی یەکەمەکانی بەخشی بە وەزارەتی خوێندنی باڵا.

لە ماوەکانی رابردوودا پەرلەمانی عێراق بە پرۆژەیاسایەک بڕیاریدا سەرجەم یەکەمەکانی زانکۆ و په‌یمانگاكان دابمەزرێن.

لە هەرێمی کوردستان یەکەمەکانی زانکۆ دەرچووی ساڵی (2015-2016) و (2016-2017) و (2017-2018) لە چاوەڕوانی بڕیاری دامەزراندنان و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure