وەزارەتی دارایی مووچەی فەرمانبەران بە ئەلكترۆنی دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 18/09/2018‌ :: 300‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى ئه‌یلولى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.


كوردستانی نوێ‌:
- پیرۆزبایی بۆ منداڵپارێزی كوردستان
- سلێمانی، چوار رۆژی بۆ گەورەیی حەمەساڵح دیلان تەرخانكرد .. حەمەساڵح دیلان شاعیرێكی گەورە و دەنگێكی رەسەنە، ئاوازدانەرێك و دەنگخۆشێكی ئەم میللەتەشە
- ساتێك لە سایەی هونەر و وەرزش، لەتەك مامۆستا "عەلی لەتیف"دا
- یەڵماز گۆنای .. هێمای سینەمای كوردستان
- لە سلێمانی رێز لە فۆتۆگرافەرێكی بیانی دەنرێت

خەبات:
- وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە لەیادناكەین 
- نێچیرڤان بارزانی و مەكگۆرك دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكەن
- حكومەتی ئەڵمانیا .. 100 پاس دەداتە هەولێر
- وەزارەتی دارایی مووچەی فەرمانبەران بە ئەلكترۆنی دەكات
- پارێزگاری هەولێر: دەیان پڕۆژەی گرنگ دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە
- پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی خەرج دەكرێت
- كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی باران بارین و لافاو لە رێگادایە

هاوڵاتی:
- مەلا بەختیار و بەرهەم ساڵح كێبڕكێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەن
  * یەكێتی: ئەگەر پارتی كاندیدێكیان هەیە دەبێت بە فەرمی پێمان بڵێن
- نەوت لە كارنامەی لیستەكاندا .. پارتەكانی ئۆپۆزسیۆن داوای شەفافكردنی پرسی نەوت دەكەن
  * پارتەكانی دەسەڵات بەدوای بەدیلی نەوتدا دەگەڕێن
- وردەكاریی یاسای هەڵبژاردنەكانی هەرێم .. یاساكە حەوت جار لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە هەمواركراوەتەوە
- پێكهاتەكان ترسیان لە پەرتبوونی دەنگەكانیان هەیە .. توركمان و مەسیحی و ئەرمەن، بە 65 كاندیدەوە كێبڕكێ‌ لەسەر 11 كورسی دەكەن
- تەرمی شەڕڤانێكی بریتانی هێشتا لە عەفرینە
- لە بانگەشەكانی هەڵبژاردندا ژینگەش دەشێوێنرێت 
  * رێكخراوەكانی ژینگە هۆشداریی دەدەن لە بڵاوكردنەوەی وێنە و ناوی لیست و كاندیدە سەرپێچیكاران
- كاریگەریی گازە ژەهراوییەكان لەسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ

هەولێر:
- نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كۆبوونەوە
- تونێلی زاخۆ گەورەترین پڕۆژەی تونێلە لە عێراقدا
- پێویستە كورد لەنێو حكومەتی عێراقەوە كێشەكانی خۆی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات
- سیستەمی ئاوی بەسڕە نزیكەی 30 ساڵە نوێ‌ نەكراوەتەوە

باس:
- دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەكرێت
  *وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو نەوت خێراتر دابەش دەكرێت
- لقی بانكێكی ئەوروپی لە هەولێر دەكرێتەوە
- حكومەتی عێراق رێگری لە خوێندن بە زمانی كوردی لە شنگال دەكات
- عادل عەبدولمەهدی كاندیدی كوتلەی گەورەیە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران
- كاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی: قەڵەمێكی تایبەت بۆ رۆژی دەنگدان هەیە، ئاڕمی كۆمسیۆنی لەسەرە ئەگەر بە 

   قەڵەمی ئاسایی دەنگ بدرێت پووچەڵ دەكرێتەوە
- 3 ملیۆن و 85 هەزار و 461 كەس مافی دەنگدانیان هەیە
- سێ‌ ساڵە كاركردن لە 5 بەنداوی سنووری كۆیە وەستاوە .. بەهۆی پاكنەكردنەوە و زیادبوونی قوڕ و لیتە خەریكە پۆندەكە پڕ بێتەوە
- لە سنووری پارێزگای هەولێر و توركیا دەروازەیەكی گومرگیی نێودەوڵەتی دەكرێتەوە
- هاوینەهەواری چنارۆك لە شوێنێكی گەشتیارییەوە بووەتە ڤێلا و مەزرەعەی خواپێداوان
- 1.5 ملیۆن ئەندامی عەشیرەتی سندیی زاخۆ لە سعودیە دەژین
- بەنگلادیشییەكان لە هەولێر بازاڕێكی تایبەت بە خۆیان دەكەنەوە
- كتێب، هاوڕێ‌ تۆراوەكەی كتێبخانەكانی كوردستان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure