دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن و لیره‌

هەواڵ / ئابوری :: 18/09/2018‌ :: 11597‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلولی 2018 له‌ کاتی داخستنی بازاڕى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار داده‌به‌زێت و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك  هاته‌خواره‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى، 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 150 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك دابه‌زى و دۆلارێك به‌ 13900 تمه‌ن بوو، لەکاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13800 تمه‌ن بوو".

به‌هاى به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ بازاڕه‌كانى تاراندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زى و دۆلارێك  به‌ 14530 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا له‌كاتێكدا دوێنى  له‌ داخستنى بازاڕدا  دۆلارێك به‌ 14350 تمەن بوو .

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 250 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 125 دینار بوو.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.380.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.390.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.420.000 تمه‌ن.

 - به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 644 لیره‌.
- دوێنێ ێوه‌اره‌ به‌كاتى داخستن: 100 دۆلار به‌ 628 لیره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure