ژماره‌ی قوربانیانی گه‌رده‌لوله‌كه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراكرا
هەواڵ / جیهان :: 18/09/2018 :: 926 جار بینراوە
دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین
ئاژانسی به‌ڕێوه‌بردنی حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی قوربانییه‌كانی گه‌رده‌لولی فلۆرێنسی بڵاوكرده‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو له باشوری ڕۆژهه‌ڵاته‌كه‌ی روویدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی ئه‌یلول، ئاژانسی به‌ڕێوه‌بردنی حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان له ویلایه‌تی كارۆلاینا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، گه‌رده‌لوله‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی بووته‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 31 كه‌س.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌كراوه كه زۆرترین زیانی گیانی و مادی له‌ئه‌نجامی گه‌رده‌لوله‌كه به‌ر ویلایه‌تی كارۆلاینای باكور كه‌وتووه كه تێیدا 25 كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆر ماڵ و خانوو روخاون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه له ویلایه‌تی كارۆلاینای باشوری دراوسێ، ژماره‌ی قوربانییه‌كان گه‌یشتووه‌ته شەش كه‌س.