مۆسكۆ ئیسرائیل بەهۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی دادەنێت

هەواڵ / جیهان :: 18/09/2018‌ :: 141‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سوپای روسیا رایگەیاند: كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی كە 14 سەرنشینی تێدابووە لەلایەن هێزەكانی سوپای سوریاوە، هۆكارەكەی ئیسرائیل-ە، چونكە شەوی رابردوو بەردەوام بۆردوومانی لازقییەی كردووە.

ئاژانسەكانی هەواڵی روسیا لەزاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەیانەوە بڵاویكردەوە: فڕۆكە ئیسرائیلییەكان فڕۆكە روسییەكەیان كردووەتە رووپۆشێك بۆ خۆیان.

هاوكات ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە هێزەكانی بەرگری ئاسمانی سوریا بەرچاو روون نەبوون و بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكە ئیسرائیلییەكەوە فڕۆكەكەی ئەوانیشیان خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە مافی خۆیان دەزانن بەرگری لەخۆیان بكەن و وەڵامیان بۆ هەر هێرشێكی لەو جۆرە هەبێت گەر دووبارە بووەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure