کەشناسی لەسەر دروستبوونی لافاو روونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 18/09/2018‌ :: 38093‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان هیچ بنه‌مایه‌كی نییە و دوورە لە راستییەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكیدا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، بەداخەوە لەم دوو رۆژەی دواییدا پڕوپاگندەی روودانی لافاو لە هەرێمی كوردستاندا بڵاوبووەتەوە كە بێگومان هیچ ئەسڵ و ئەساسێكی زانستیی بۆ نییە.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، مەحاڵە بەهیچ شێوەیەك لە ئێستاوە بزانرێ‌ ئاخۆ ئاستی باران بارین و سرووشتی زستانی ئەمساڵ و هەر هەموو ساڵێك بە شێوەیەكی پێشوەختە بزانرێت، بەڵكو ئەوەی روویداوە شیكردنەوە و تێگەیشتنێكی هەڵەی چەند دەزگایەكی راگەیاندن بووە لە هەواڵێكی زانستی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە زۆرجار بە داخەوە چەندینجارە ئەو هەڵانە دووبارە دەكەنەوە بێئەوەی بەخۆیاندا بچنەوە.

كه‌شناسی ده‌شڵێت " تكا لە بەرپرسانی ئیداری ئەو دەزگایانە دەكەین رێگە نەدەن كەوا چەند كارمەندێك بە سانایی و بێ بەدواداچوونی وردو وەرگرتنی راوبۆچوونی كەسانی پسپۆڕو دەزگاكانی پەیوەندیدارەوە هەواڵ و پێشهات و رووداوو دیاردە سروشتییەكان بڵاوبكەنەوە، چونكە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و شیكردنەوەیەكی هەڵە بێگومان دەبێتە هۆی نانەوەی پشێوی و دڵەڕاوكێ و نانەوەی كەشێكی نائارام لەنێو هاووڵاتیان و ونبوونی هەموو راستی و بنەما زانستییە باوەڕپێكراوەكان ".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure