گه‌وره‌ترین كارگه‌ى پێڵاوی تورکی مایه‌پوچبوونى خۆى راگه‌یاند

هەواڵ / ئابوری :: 18/09/2018‌ :: 843‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
گه‌وره‌ترین و ناودارترین براندى پیشه‌سازیی پێڵاو له‌ توركیا داواكارى پاكتاوى مایه‌پوچبوونى پێشكه‌ش ده‌كات.

میدیاكانى توركیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، كۆمپانیای "Yeşil Kundura" كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا ناوداره‌كانى توركیا، به‌هۆى قه‌یرانى دارایی، له‌رێگه‌ى دادگاوه‌ داواكارى پاكتاوكردنى مایه‌په‌چبوونى بۆ ئه‌نجام بدرێت و دادگاش ده‌ستیبه‌سه‌ر به‌شێك له‌ سه‌رمایه‌ى كۆمپانیاكه‌دا گرت، له‌گه‌ڵ پێدانى سێ مانگ مۆڵه‌ت و دوو چاودێرێشى ده‌ستنیشان كرد بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى چالاكى كۆمپانیاكه‌.

له‌ دواى هه‌مواركردنى ماده‌ى (337) له‌ یاساى بازرگانى توركیا ژماره‌ 6102ى ساڵى 2010 كۆمپانیاكان ده‌توانن بۆ پاكتاوكردن مایه‌پوچبوونى خۆیان رابگه‌یه‌نن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش دواخستنى ماپه‌پوچبوونه‌ به‌شێوه‌ى كاتیى، هه‌روه‌ها به‌و رێوشوێنانه‌ و به‌ بڕیاری دادگا كۆمپانیاكه‌ پارێزگارى له‌ موڵك و سەرمایەکانی ده‌كات، به‌ڵام پێویسته‌ كۆمپانیاكه‌ نیوه‌ى قه‌رزه‌كانى بداته‌وه‌، ئه‌وكات ئه‌و رێوشوێنانه‌ى بۆ ده‌گیرێته‌به‌ر.

كۆمپانیاى "Yeşil Kundura" ساڵى 1948 دامه‌زراوه‌و به‌رهه‌مه‌كانى به‌ باشى و كوالێتى به‌رز ناسراوه‌ و ساڵى 1960 سیستمى به‌رهه‌مهێنانى گۆڕی به‌ زنجیره‌یی.

دواى ئه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا باجى هاورده‌ى به‌رێژه‌ى 20% خسته‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و به‌رێژه‌ى 50%ی خسته‌سه‌ر ئاسن له‌ توركیا، هه‌روه‌ها سزاى سه‌پاند به‌سه‌ر وه‌زیرى ناوخۆ و دادى توركیا، به‌هاى لیره‌ به‌ رێژه‌ى 40% هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure