په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنى داواكارى كاندیده‌كانى پۆستى سه‌ركۆمار پێكهێنا

هەواڵ / عێراق :: 18/09/2018‌ :: 257‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى ئه‌یلول سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ فه‌رمانێكى په‌رله‌مانیى لیژنه‌یه‌كى چوار كه‌سى پێكهێنا، بۆ وه‌رگرتنى داواكارى ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان كاندید ده‌كه‌ن بۆ پۆستى سه‌ركۆمار.


به‌پێى ئه‌و (فه‌رمانه‌ په‌رله‌مانییه‌ 102) كه‌ ژماره‌ (1/7/102)ى به‌روارى (18/9/2018) و ئیمزاى محه‌مه‌د حه‌له‌بوسى له‌سه‌ره‌ ده‌ڵێت: "لیژنه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنى داواكارى خۆكاندیدكردن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار و هه‌ڵسه‌نگاندنى بوونى مه‌رجه‌ یاساییه‌كان له‌و كاندیدانه‌دا پێكهێنراوه‌".

لیژنه‌كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌باح موسه‌وى راوێژكارى یاسایى په‌رله‌مان، عه‌لى ئه‌حمه‌د عه‌باس راوێژكارى كاروبارى یاسادانان، حه‌یده‌ر جاسم موسه‌ننا به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى په‌رله‌مانیى، سه‌باح باوى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى یاسایى په‌رله‌مان پێكهاتووه‌.

هه‌ر به‌پێى فه‌رمانه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌منیدارێتى په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، ئه‌و فه‌رمانه‌ له‌ به‌روارى ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure