رۆڵی ئێران لە دیاریكردنی سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرادەكرێت

هەواڵ / کوردستان :: 18/09/2018‌ :: 2033‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران رای ئەو وڵاتە لە دیاریكردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق ئاشكرادەكات و دەڵێت: "كورد هەر كاندیدێك پێشكەش بكات ئەوان پشتگیری دەكەن".


نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى ئه‌یلولى 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند: "كۆماری ئیسلامی دەست لە دیاریكردنی كاندید بۆ سەرۆك كۆماری عێراق وەرنادات، بەڵكو پشتگیری ئەو كاندیدە دەكات كە كورد دیاری دەكات".

وتیشى: "هەر لایەنێك ئەو كاندیدە پێشكەش بكات ئەوان پشتگیری دەكەن، لایەنگری ئەوەشن كورد یەك كاندیدی هەبێت".

بەپێی رێككەوتنی سیاسی كورد و شیعە و سوننە، پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق مافی كوردە و لە نێو لایەنە كوردییەكانیش یەكێتی نیشتمانی كوردستان به‌ پشكى خۆى ناویده‌بات، بەڵام تائێستا ئه‌و حزبه‌ یەكلایی نەبۆتەوە لە دیاریكردنی كاندیدەكەی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure