یەكێتی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار بڕیار دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 18/09/2018‌ :: 15799‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: سبەینێ‌ حزبەكەیان بە دەنگدان لەناو ئەنجومەنی سەركردایەتی كاندیدێك دەستنیشان دەكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، تایبەت بە دواڕۆژی وت: "بڕیارە سبەینێ‌ چوارشەممە كۆبوونەوەی سەركردایەتی تایبەت بە پرسی یەكلاییكردنەوەی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدرێت".

وتیشی: "هەریەك لە (مەلا بەختیار، لەتیف ڕەشید، محەمەد سابیر، فوئاد مەعوسم، بەرهەم ساڵح)، دەیانەوێت خۆیان كاندید بكەن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، سبەینێ‌ لە كۆبوونەوەكەدا خۆیان رادەگەیەنن و بە دەنگدان كەسێك یەكلایی دەكرێتەوە و دەبێتە تاكە كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق".

لەبارەی بەشداریكردنی بەرهەم ساڵح لە كۆبوونەوەكەدا، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتی: "تا ئێستا نازانم بەشداری دەكات لە كۆبوونەوەكە یاخود نا، بەڵام یەكێكە لەو كەسانەی دەیەوێت خۆی كاندید بكات".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure