دكتۆرێكى ناوازه‌ى پسپۆرى سنگ ده‌گاته‌ سلێمانی

هەواڵ / کوردستان :: 25/09/2018‌ :: 2553‌ جار بینراوە

ریكلام
بە مەبەستی ئەنجامدانی هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەكی مەمك، دكتۆر سیروان حەداد راوێژكاری نەشتەرگەریی مەمك و مامۆستای پایەبڵندی وانەبێژ لە زانكۆی شەفیڵد-ی بریتانی، سەردانی شاری پزیشكیی فاروق دەكات.

 
لە ماوەی مانەوەیدا لە شاری پزیشكیی فاروق كە رۆژانی 1 هەتا 11/10/ 2018 یە، دكتۆر سیروان حەداد ئەو نەخۆشانە دەبینێت کە بەهۆی لابردنی گرێی شێرپەنجەی مەمک، پێویستیان بە نەشتەرگەریی جوانکاریی مەمک هەیە. هەروەها ئەوانەی بەهۆی نەشتەرگەریی شێرپەنجەوە مەمکیان لابراوە و پێویستیان بە دووبارە دانانەوە و جوانکاریی مەمکە. لەگەڵ ئەوانەی ئارەزووی گەورەکردن یاخود بچووکردنەوەی مەمک دەکەن. هەروەها ئەو کەسانی مێژوویەکی خێزانیی بەهێزی شێرپەنجەی مەمکیان هەیە و دەیانەوێت نەشتەرگەریی لابردنی مەمک و دووبارە ڕاستەوخۆ دروستکردنەوەیان بۆ بكرێت. 

بۆ ناونووسین و خۆتۆماركردن، هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندیی بە ژمارە تەلەفونی٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠ بکەن و لە ڕێگەی ئەم لینکانەی خوارەوەیش زانیاریی زیاتر وەربگرن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure