گەنجێك گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 18/09/2018‌ :: 10477‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئەیلولی 2018 گەنجێكی دانیشتوی سنوری ناحیەی سیدەكان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە پێیدا گیانی لەدەستدا. 


زێبار خالید بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەزگای گشتی كارویاری مین لە سنوری پارێزگای هەولێر بەدواڕۆژی وت: "ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچە شاخاوییەكانی ناحیەی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران گەنجێكی سنورەكە لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵەتەكەی مینی پێدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە گەنجەكە گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشدا: گەنجەكە تەمەنی 22 ساڵە و ناوی (س.ح.ا) دانیشتوی گوندی ژیلیایی سەر بە ناحیەی سیدەكانە. 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەزگای گشتی كاروباری مین باسی لەوەشكرد: تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سۆران. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure