ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشتنه‌ به‌سڕه‌

هەواڵ / عێراق :: 18/09/2018‌ :: 204‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى ئه‌یلول بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی پارێزگاكه‌، ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، گه‌یشتنه‌ شارى به‌سڕه‌و  بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و چین و توێژه‌كانى ئه‌و پارێزگایه‌دا كۆببنه‌وه‌.


به‌پێی راگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ناوبراو له‌گه‌ڵ هه‌دوو جێگره‌كه‌ی و شاندێكی په‌رله‌مانی و حكومی باڵا گه‌یشتونه‌ته‌ به‌سڕه‌، له‌لایه‌ن به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی پارێزگاكه‌وه‌ پێشوازییان لێكراوه‌.

به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، شانده‌ په‌رله‌مانی و حكومییه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌لبوسی، له‌گه‌ل چین و توێژو به‌رپرسانی پاڕیزگای به‌سڕه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌ و بارودۆخی شاره‌كه‌ و داواكارییه‌كانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure