ئێسکوپروسکی سێ پێشمەرگە دیلەکە رەوانەی بەغدا کران

هەواڵ / کوردستان :: 18/09/2018‌ :: 906‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەو ئێسکوپروسکانەی لەچەند رۆژی رابردوودا لەحەویجە دۆزرانەوە گوماندەکرێت بۆ سێ پێشمەرگەی دیل بگەڕێنەوە، بەمەبەستی پشکنینەکان رەوانەی بەغدا کران.

شکور ئەحمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی پزیشکی دادوەری کەرکوک بەدواڕۆژی وت: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئەیلول ئێسکوپروسکە دۆزراوەکانی حەویجە رەوانەی بەغدا کران".

وتیشی: "بڕیارە لەبەغدا پشکنینە پزیشکییەکانیان بۆ بکرێت تاوەکو ئێسکەکان لەیەکتر جیابکرێتەوە کە تێکەڵ یەکتربونەو دواتر پشکنینی ( دی. ئێن. ئەی ) یان بۆ دەکەێت بۆ ئەوەی بناسرێنەوە".

رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەلایەن هەواڵگری حەشدی شەعبییەوە کۆمەڵێک ئێسکوپروسک لەزیندانێکی پێشوتری داعشدا دۆزرانەوە کە چوار ناسنامەیان لەگەڵدا بووە، سێ لەناسنامەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەفسەرێک و دوو پێشمەرگەی دیل کە لە 30ی ئەیلولی 2014 لەداقوق کەوتونەتە دەستی داعش.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە