گردبوونه‌وه‌یه‌ك دژ به خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ئه‌نجامدرا
هەواڵ / کوردستان :: 18/09/2018 :: 253 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
پێشنێوهڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى ئه‌یلول گروپی هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو داوایان كرد خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران نه‌مێنێت.
ئه‌و گروپه یاداشتێكیان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خوێنده‌وه كه تێیدا هاتوه" بڕیاره له ٣٠ ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و كاندیده‌كانیش رۆژ به‌رۆژ به‌ڵێنی گه‌وره‌تر ده‌ده‌ن و دواتریش جگه له‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن موزایه‌ده‌ش ده‌كه‌ن".
هه‌ر له‌یاداشته‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن رێباز هاشم، ئه‌ندامی هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ی خوێندرایه‌وه ژماره‌یه‌ك داواكارییان خستۆته‌روو لهبهشێكى تر‌ى یاداشته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ماوه‌ی زیاتر له نۆ ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه خانه‌نشینی پهرلهمانتارو وه‌زیر و پله تایبه‌ته‌كان نه‌مێنێت مووچه‌كانیش جیاوازی كه‌میان هه‌بێت له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ری ئاسایی، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئێستا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واو نادادپه‌روه‌رانه‌یه، چونكه لایه‌نی زۆری به‌خشش و خه‌رجیه‌كانی ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌و یاساغنهكردنی به‌خششی ده‌ره‌كی و قۆرخكردنی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان وایكردووه هه‌لی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان لیست و كاندیده‌كان نه‌بێت.
له یاداشته‌كه‌دا ئه‌و گروپه داواش ده‌كه‌ن په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌ته‌كان و وه‌زیرو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پاره‌ی پێشه‌كی خانه‌نشینیان پێ نه‌درێت.