سەربازێکی کورد لەماڵەکەی خۆیدا کوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 18/09/2018‌ :: 3297‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری
 به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى ئه‌یلول هاوڵاتییەکی کورد کە سەربازە لە سوپای عێراق لەماڵەکەی خۆیدا لە کەرکوک کوژرا 

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان_نوسینگەی عروبە بەدواڕۆژی وت: "کاتژمێر 4 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئەیلول هاوڵاتییەکی کورد بەناوی (یونس ستار) تەمەن ( 46 ساڵ ) لەماڵەکەی خۆیدا کوژرا".

وتیشی: "ئەو هاوڵاتییە کوردە و سەربازە لەریزەکانی سوپای عێراق".

سەرچاوەکەی پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: چەکدارەکان لەپەنجەرەی ماڵەکەیەوە چونەتە ژورەوە و دوای تاوانەکەیان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure