رووداوێكی هاتووچۆ شه‌ش قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 18/09/2018‌ :: 3950‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ۱٨ی ئه‌یلول له‌ رێگاى نێوان چه‌مچه‌ماڵ - سلێمانی به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوانى تریش بریندار بوون.


عه‌قید عومه‌ر حه‌مه‌عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی چه‌مچه‌ماڵ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند " به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ نێوان چه‌مچه‌ماڵ - ته‌كیه‌، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل شه‌ش كه‌س بوونه‌ قوربانی".

راشیگه‌یاند"رووداوه‌كه‌ به‌هۆی له‌ ساید ده‌رچوونی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كرۆلا بووه‌ كه‌ خۆی كێشاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی جۆری مینی پاسدا".

هاوكات ئه‌یوب حه‌مه‌غه‌ریب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند"له‌و رووداوه‌دا ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ۲ كه‌سیش برینداربوون و ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی  سلێمانی كران".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure