هادى عامرى له‌ پاڵێوراویى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران كشایه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 18/09/2018‌ :: 524‌ جار بینراوە
هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى ئه‌یلول هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ى له‌ ركه‌به‌ریى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق راگه‌یاند، ئاشكراشیكرد كه‌ چى تر پاڵێوراوى ئه‌و پۆسته‌ نییه‌. 

هادى عامرى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى له‌ میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرا كرد كه‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیدا.

عامرى وتیشى"سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێ ده‌بێت جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بێت و عێراقییه‌كانیش گوشارى ئه‌مریكاو پاره‌ى كه‌نداویان ره‌تكرده‌وه‌ و رێگرییان لێكرد".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ دابه‌شكردنى پۆسته‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ نێوان كورد و سونه‌و شیعه‌دا شتێك نییه‌ له‌ده‌ستوردا هاتبێت، به‌ڵام بووه‌ته‌ عورفێكى سیاسى و سازانى له‌سه‌ر كراوه‌و ئه‌وه‌ش هه‌ندێكجار له‌ ده‌ستور به‌هێزتره‌.

وتیشى" له‌ نزیكترین كاتدا سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێرین".
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure