دواڕۆژ
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق ئاشكرایكرد: له‌ماوه‌ى دوو مانگى ته‌موز و ئابدا، داهاتى فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف، گه‌يشتۆته (11,792,086) يانزه مليۆن و حه‌وت سه‌د و نه‌وه‌د و دوو هه‌زار و هه‌شتاو شه‌ش دۆلار.
روونيشيكردۆتهوه: داهاتى مانگى ته‌موز (5,492,086) پێنج مليۆن و چوارسه‌د و نه‌وه‌د و دوو هه‌زار و هه‌شتا و شه‌ش دۆلار بووە، هه‌روه‌ها داهاتى مانگى ئابيش بريتيبووه له (6,300,000) شه‌ش مليۆن و سێسه‌د هه‌زار دۆلار، ئه‌و داهاته‌ش ئه‌نجامى هاتوچۆى گه‌شتياران و زياره‌تكارانى مه‌زاره‌كان بووه.
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى ئاماژه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى جوڵه‌ى گه‌شتياران و به‌رزبوونه‌وه‌ى داهات ده‌كات، له‌و ماوه‌يه‌ى كه باسى كردووه، فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش كارئاسانى پێويستى بۆ كۆمپانياكانى فڕۆكه‌وانى كردووه.