كه‌ركوكییه‌ك ده‌بێته‌ بڕیارده‌رى په‌رله‌مان

هەواڵ / عێراق :: 18/09/2018‌ :: 976‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێكهاته‌ى توركمانى پاڵێوراوى خۆى بۆ پۆستى یه‌كێك له‌ بڕیارده‌ره‌كانى په‌رله‌مانى عێراق یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ندامێكى به‌ره‌ى توركمانى خه‌ڵكى شارى كه‌ركوكه‌. 


فه‌وزى ئه‌كره‌م ته‌رزى یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ توكمانه‌كانى عێراق ئاشكرایكرد كه‌ پێكهاته‌ى توركمانى ئه‌وه‌ى یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر كه‌هیه‌ بپاڵێوێت بۆ وه‌رگرتنى پۆستى یه‌كێك له‌ دوو بڕیارده‌ره‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق. 

ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر كه‌هیه‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقه‌و سه‌ر به‌ به‌ره‌ى توركمانیه‌ له‌ پشكى شارى كه‌ركوك. 

په‌رله‌مانى عێراق دوو بڕیاده‌رى هه‌یه‌ كه‌ به‌پێى سازانى نێوان لایه‌نه‌كان ده‌درێن به‌ دوو ئه‌ندامى توركمان و مه‌سیحی، به‌ڵام تائێستا دیارنییه‌ كه‌ له‌ پێكهاته‌ى مه‌سیحییه‌كان كێ ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ پۆستێكى ئیدارییه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure