ئه‌مڕۆ دوو وه‌زاره‌ت مووچه وه‌رده‌گرن
هەواڵ / کوردستان :: 18/09/2018 :: 19281 جار بینراوە
دواڕۆژ
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ۱٨ی ئه‌یلول مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌رانی دوو وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێك له گه‌نجینه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به دواڕۆژی راگه‌یاند" له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاگاداركراوینه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی ی ئه‌یلول مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی سامانه سروشتییه‌كان و ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دابه‌ش بكه‌ین".
دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته له‌كاتێكدایه‌كه تائێستا به‌غدا به‌شه بودجه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێمی نه‌ناردووه كه دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زارته‌كانی پێ ته‌واو ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و رێوشوێنه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی پیاده‌ی ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی مووچه رۆژانه خه‌زێنه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی مووچه‌ی كام وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.