كاتی یەكلایی كردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار لای یەكێتی ئاشكرادەكرێت

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2018‌ :: 1807‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: سبەی سێشەممە سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوەی نییە، ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش دەڵێت: "دووسبەی چوارشەممە كۆبوونەوەی تایبەتەمان هەیە لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە".

 
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: سبەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوەی نییە.

لای خۆیەوە فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: بڕیار بوو سبەی كۆببنەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ دوو سبەی چوار شەممە دواخراوە.

سەبارەت بە بەشداری د. بەرهەم لە كۆبوونەوەكە، ئەسەسەرد وتی: "ئەگەر پێویست بكات بانگهێشتی كۆبوونەوەكە دەكرێت و قسەی خۆی دەكات و ئەوانیش گوێی لێ دەگرن، بەڵام نەمبیستوە بەشداری بكات".

سەبارەت بە تەوەری كۆبوونەوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كۆبوونەوەكە تەنیا تایبەتە بە پۆستی سەرۆك كۆمار.

ئەسەسەرد وتیشی: "پۆستی سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتییە و ئەوەش لای ئێمە یەكلایی بووەتەوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure