داعش هێرشی کردەسەر گوندێکی سنوری خانەقین

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2018‌ :: 295‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
ئەمشەو دووشەممە، چه‌كدارانى داعش هێرشیانکردەسه‌ر گوندێكى نێوان قەزای خانەقین و جەلەولا، سەرچاوەیەکیش لە ئاسایشی جەلەولا رایدەگەیەنیت: چه‌ند كه‌سێك  برینداربوون و ژماره‌یه‌ك خانوو و ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیانى گونده‌كه‌شیان سوتاندووە.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشى جه‌له‌ولا به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: كاتژمێر 10:00ی ئەمشەو چه‌كدارانى داعش هێرشیانکردەسه‌ر گوندى "قایه‌" کە کەوتۆتە نێوان جه‌له‌ولا و خانه‌قین و دانیشتوانه‌كه‌ى عه‌ره‌بى شیعه‌ مه‌زهه‌بن و به‌هۆى ده‌ستڕێژى گولـله‌وه‌ پێنج كه‌سیان برینداركردووه‌ كه‌ ئافره‌ت و منداڵیان تێدایه‌".
 
وتیشى: "مه‌به‌ستى داعش كوشتنى ئه‌نجوومه‌نى گونده‌كه‌ بووه‌ و لەوکاتەدا ئەو له‌ ماڵ نه‌بووه‌، بەڵام ماڵى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و برایه‌كى و له‌گه‌ڵ خانووى هاووڵاتییه‌ك و سێ ئۆتۆمبێلیان سوتاندووه‌ و دواتر هه‌ڵاتوون".
 
سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاسایش باسی لەوەشکرد: دواى ده‌رچوونى چه‌كداره‌كان له‌ گونده‌كه‌، هێزه‌ عێراقییه‌كان چوونه‌ته‌ ناو گونده‌كه‌وه‌ و ئێستا بارودۆخ ئارام بووه‌ته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure