هێرشی موشه‌كی كرایه‌ سه‌ر لازقیه‌ی سوریا

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 283‌ جار بینراوە

تاگ :: سوريا

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین
ده‌زگای راگه‌یاندنی حکومەتی سوریا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلول، ده‌زگای پیشه‌سازی ته‌قه‌نی لازقیه‌ی سوریا له‌ ده‌ریاوه‌ هێرشی موشه‌كی كراوه‌ته‌ سه‌ر.

 

ئاژانسی "سانا"ی سه‌ر به‌ حکومەتی سوریا له‌ هه‌واڵێكدا ده‌ڵێت: "ده‌زگای پیشه‌سازی ته‌قه‌نی لازقییه‌ هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر".
 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی چه‌ند موشه‌كێكیان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌. 

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: سه‌رچاوه‌ی موشه‌كه‌كان تاوه‌كو كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ نه‌زانراوه‌.

 

ده‌زگاكه‌ له‌ زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی سوریاوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، موشه‌كه‌كان له‌ ده‌ریاوه‌ ئاراسته‌ی لازقیه‌ كراون و هه‌ندێكیشیان له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزی به‌رگری ئاسمانییه‌وه‌ خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure