كوڕ و باوكێك له‌ به‌نداوی سماقوڵی خنكان

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2018‌ :: 457‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆیه‌
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشەممە، باوكێك و كوڕێك له‌كاتى مه‌له‌كردن له‌به‌نداوی سماقوڵی خنكان، پۆلیسی کۆیەش دەڵێت: "تائیستاش ته‌رمه‌كانیان له‌ پزیشكی دادوه‌ری كۆیه‌یه‌".


شۆڕش كاكه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه‌ به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: باوكه‌كه‌ ناوی (هاشم نادر) و ته‌مه‌نى 41 ساڵه‌، كوڕه‌كه‌شی ناوی (شه‌هاب هاشم) و ته‌مه‌نى 13 ساڵه‌". 

وتیشی: "خنكاوه‌كان دانیشتووی هه‌ولێرن له‌ گه‌ڕه‌كی باداوه‌ و له‌ ئێستاشدا ته‌رمه‌كانیان هێنراوه‌ته‌وه‌ پزیشكی دادوه‌ری کۆیە و چاوه‌ڕوانى كه‌س و كاره‌كه‌یان بیبه‌نه‌وه‌ و به‌خاكیان بسپێرن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure