زانکۆی گەرمیان بووە خاوه‌ن ئه‌پلیكه‌یشنەکانى مایكرۆسۆفت

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2018‌ :: 297‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
زانكۆى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت گرێبه‌ستێكى ئه‌لیكترۆنییان واژۆکرد و بەپێی گرێبەستەکە، زانکۆی گەرمیان وه‌كو یه‌كه‌مین زانكۆ له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەبێتە خاوه‌نى ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانى مایكرۆسۆفت.


هێمن ئه‌حمه‌د، لێپرسراوى راگه‌یاندنى زانكۆى گه‌رمیان به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌و گرێبه‌سته‌ له‌ڕێگه‌ى مامۆستا مه‌ریوان محه‌مه‌د له‌ زانكۆى گه‌رمیان ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ مامۆستایان و خوێندكارانه‌، به‌ڵام زانكۆى گه‌رمیان هه‌وڵده‌دات بۆ فه‌رمانبه‌رانیش سوودى لێ وه‌ربگیرێت.

وتیشى: "سیستمەكه‌ بۆ هه‌موو ده‌زگایه‌كى ئه‌كادیمى زانستییە له‌سه‌ر بنه‌ماى قازانج نه‌ویست، ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ بریتییه‌ له‌ته‌واوى ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانى مایكرۆسۆفت و له‌ سێكته‌رى په‌روه‌رده‌ و فێركردندا به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ زیادكردنى هه‌ر ئه‌پلیكه‌یشنێكى تر (add once) و مامۆستایان و خوێندكاران لێی سودمه‌ند ده‌بن".

هێمن ئه‌حمه‌د باسی لەوەشکرد: ده‌توانرێت له‌ڕێگەى ئه‌م سیستمه‌وه‌ زانكۆكانى كوردستان بكرێن به‌ دامه‌زراوه‌یى (كارگێڕى ئه‌لیكترۆنى، فێركردن له‌ دووره‌وه‌، فێركردنى هه‌ره‌وه‌زى) هەروەها له‌م سیستمه‌دا مامۆستایه‌كى زانكۆى گه‌رمیان ده‌توانێت له‌ زانكۆیه‌كى تردا وانه‌ بڵێته‌وه‌ به‌شێوازى ئۆنلاین راسته‌وخۆ.

ئاماژەی بەوەشدا: وڵاتانى كه‌نداو سودیان له‌م سیستمه‌ وەرگرتووە بۆ پێشخستنی زانکۆکانیان لەساڵانی رابردوودا.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure