پوتن و ئەردۆغان لەسەر دۆخی ئیدلب رێککەوتن

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 244‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا و هاوتا تورکییەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ دووشەممە رایانگەیاند: گەیشتونەتە رێککەوتن لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە پارێزگای ئیدلب لە سوریا.


دوای کۆبوونەوەیان لە سوچی، ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا رایگەیاند: بڕیارماندا بە دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام و داماڵراو لەچەک بەدرێژای 15 بۆ 20 کیلۆمەتر لەسەر هێڵی تەماس و بڕیارەکە لەڕۆژی 15ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت".

وتیشی: "بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئەنقەرە کراوە، پێویستە هێزە چەکدارەکانی ئیدلب و لەنێوانیاندا بەرەی نوسەرە لە ناوچەکە بکشێنەوە".

پوتین جەختیشی کردەوە: بەپێی رێککەوتنەکە، تەواوی چەکە قورسەکان لەناوچەکە دەکشێنرێتەوە و مەفرەزەیەکی هاوبەش لە هێزەکانی روسیا و تورکیاش چاودێری هێڵەکە دەکەن.

لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەرۆغان ئاماژەی بەوەدا، رێککەوتنەکە بۆ دروستکردنی سەقامگیرەییە لە ئیدلب و بۆ تورکیا کێشە یەکینەکانی پاراستنی گەلە نەک ئیدلب.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure