ئێران له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كگۆرك و قاسم سولەیمانی رونكردنه‌وه‌ دەدات

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 795‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه‌ برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش  له‌گه‌ڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران كۆبووبێته‌وه‌. 


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 17ی ئه‌یلول، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كگۆرك و سوله‌یمانی ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت "ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ ڕاستییەوە".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌ممه‌ی رابردوو، چارلز كوڵ، وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌یه‌ ئه‌مریكا له‌عێراق، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وتی: "باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ئاگاداری ئه‌و هەواڵە هه‌ڵانه‌ی میدیاكانه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كگۆرك و قاسم سولەیمانی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق". 

وته‌بێژه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌كرده‌وه‌ : ئه‌و هه‌واڵانه‌ ساخته‌ن، هیچ جۆره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ رووینه‌داوه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure