دوو هاوڵاتی خەڵکی سلێمانی لە دەریای ئیجە خنکان

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2018‌ :: 2537‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی پەنابەران لە تورکیا رایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دوو پەنابەر لەکاتی کۆچکردنیان لەدەریایی ئیجەوە بۆ کەناراوەکانی یۆنان و ئیتاڵیا خنکاون.

لەڕاگەیەندراوێکی فیدراسیۆنی پەنابەراندا هاتووە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتی کۆچکردنی پۆلێک پەنابەر لە دەریایی ئیجەوە بۆ کەناراوەکانی یۆنان و ئیتاڵیا، لەئەنجامی وەرگەڕانی یەختەکەیان دوو هاوڵاتی کە لە رەگەزی مێ بوون و خەڵکی پارێزگای سلێمانین خنکان و کەسێکی دیکەش بێ سەروشوێن بوو".

ئاماژە بەوەش دەکەن، هێزی دەریاوانی تورکیا 13 کەسی لەو رووداوەدا رزگارکردووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن. 

نوێنەرایەتی فیدراسۆنی پەنابەران ئەوەشیان خستۆتەڕوو، بەمەبەستی گەڕانەوەی تەرمی قوربانییەکان بۆ کوردستان، سەردانی پارێزگای بۆدروم-یان کردووەو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا لەگفتوگۆدان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure