به‌م مه‌رجانه‌ مافى نیشته‌جێبونى درێژخایەن له‌ ئیمارات به‌ده‌ستبهێنه‌

هەواڵ / ئابوری :: 18/09/2018‌ :: 2009‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ئیمارات، سیسته‌مێكى نوێ بۆ پێدانى فیزا و مافى مانه‌وه‌ى درێژخایه‌ن (ئیقامە) ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌ سه‌روو 55 ساڵه‌وه‌یه‌ ده‌رده‌كات.


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا کە نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حكومه‌تى دوبه‌ى بڵاویكردوه‌تەوە، هاتووه‌" یاسا نوێیه‌كه‌ به‌چه‌ند مه‌رجێك مافى مانه‌وه‌ى 5 ساڵ به‌و كه‌سانه‌ ده‌دات، كه‌ خانه‌نشینن و ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 55 ساڵه‌وه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌ ئیمارات نیشته‌جێ ببن".

له‌ مه‌رجه‌كاندا هاتووه‌، كه‌سى خانه‌نشین بوو ده‌بێت  بە موڵكێك به‌ به‌هاى دوو ملیۆن درهه‌مى ئیماراتى (545 هه‌زار دۆلار) وه‌به‌رهێنان بكات، یان پاشه‌كه‌وتى خانه‌نشینى له‌ ملیۆن درهه‌مى ئیماراتى (272 هه‌زار دۆلار) كه‌متر نه‌بێت.

هه‌روه‌ها كه‌سى خانه‌نیشین بوو داهاتى مانگانه‌ى له‌ 20 هه‌زار درهه‌مى ئیماراتى كه‌متر نه‌بێت، ئه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ش له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2019 ه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و ئاسانكارییه‌ نوێیانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ مافى مانه‌وه‌ى درێژخانه‌ و كه‌شێكى گونجاو بۆ خانه‌نشینان ده‌ستبه‌ربكرێت، كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ئیمارات نیشته‌جێ ببن و سیسته‌مێكى دارایی و ته‌ندروستى سه‌قامگیریی تێدا بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure