کاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2018‌ :: 63465‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ لیستێكی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌یان ئاڕاسته‌ی بانكه‌كان كردووه‌ تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌شبكه‌ن.


سه‌رچاویه‌ك له‌یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت : "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی سلێمانی لیستێكی نوێی مووچه‌یان ئاراسته‌ی بانكه‌كان كردووه‌و پێیانڕاگه‌یه‌نراوه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی ئه‌یلول مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن دابه‌شبكه‌ن".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ دواڕۆژ وتیشی :سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت".

له‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هیچ لیستێكی مووچه‌ی بڵاونه‌كرده‌وه‌، ته‌نها رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ی گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ لیست ئاڕاسته‌ى بانكه‌كان ده‌كرێت، بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure