دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن و لیره‌

هەواڵ / ئابوری :: 17/09/2018‌ :: 572‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلولی 2018 له‌ کاتی داخستنی بازاڕى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بە جێگیریی مایەوە و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار وه‌ك كردنه‌وه‌ى بازاڕ بوو، 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌ هه‌مان نرخ بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك دابه‌زى و دۆلارێك به‌ 13650 تمه‌ن بوو، لەکاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13500 تمه‌ن بوو".

به‌هاى به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ بازاڕه‌كانى تاراندا جۆرێك له‌ جێگیرى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ 14350 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا .

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 250 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 250 دینار بوو.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.350.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.360.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.408.000 تمه‌ن.


- به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 628 لیره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure