ئه‌ڵمانیا 100 پاسی گه‌شتیاریی بێبەرامبەر ده‌داته‌ حكومه‌تی هه‌رێم

هەواڵ / ئابوری :: 17/09/2018‌ :: 459‌ جار بینراوە

تاگ :: هەولێر

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رۆكی شاره‌وانی دۆسڵدۆرف-ی ئه‌ڵمانیا 100 پاسی گه‌شتیاریی به‌ دیاری داوه‌ته‌وه‌ پارێزگای هه‌ولێر، ده‌ڵێت: "گرێبه‌ستێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ واژۆكراوه ‌و ته‌نها ماوه‌ پاسه‌كان راده‌ستی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر بكریت".  


نادر روستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: گرێبه‌ستێك لەنێوان پارێزگاری هه‌ولێرو سه‌رۆكی شاره‌وانی دۆسڵدۆرف-ی ئه‌ڵمانیا واژۆكراوه‌ کە ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كە تایبه‌ته‌ به‌ هاوكاریكردنی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان. 

وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم وتیشی: "به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ شاره‌وانی دۆسلدۆرف 100 پاسی گه‌شتیاریی بۆ شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر ده‌نێرێت كه‌ به‌ خۆڕایی لەلایه‌ن حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان دراون‌ و پاسه‌كانیش به‌ گازوایل كار ده‌كه‌ن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure