تاران جەختدەكاتەوە كە بەشداری ئۆپراسیۆنی ئیدلب ناكات

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 391‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی بەنیاز نییە بەشداریی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە بكات كە وا بڕیارە بۆ گێڕانەوەی ئیدلب دەستپێبكات لەلایەن سوپای سوریاوە.

بەهرام قاسمی ئەمڕۆ دووشەممە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ئێران سوورە لەسەر ئەوەی پرسی ئیدلب بەشێوەیەك چارەسەر بكرێت، زیانی بۆ سەر خەڵكی سوریا نەبێت.

جەختیشیكردەوە، كە تاران رۆڵی تەنیا راوێژكاریی دەبێت و بەشداریی هیچ ئۆپراسیۆنێك ناكات لەسوریا و ئەوەشیان بە لایەنی توركی و روسی وتووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure