پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی سلێمانی دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 17/09/2018‌ :: 1098‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم ئاشكراى ده‌كات، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلول، پاره‌ی چه‌كی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت.

 
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: بڕی پارەكه‌ 22 ملیار دیناره‌ و سبه‌ی جوتیارانی سنور پارێزگای سلێمانی ده‌توانن چه‌كی بانكی وه‌ربگرن. 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم وتیشی: "ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌درێت ته‌واوی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانه‌ بۆ ساڵی 2018، كه‌ گه‌نمیان راده‌ستى سایلۆكان كردووه‌. 

له‌باره‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌ولێر و دهۆكیش ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ دوای دابه‌شكردنی پاره‌ی جوتیارانی سلێمانی له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌ولێر و دهۆكیش دابه‌شده‌كرێت. 
  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure